کێشەی کورتهێنانی تەمویلی یەکەی 70 چارەسەرکرا

شەیری بکە لە:
کێشەی کورتهێنانی تەمویلی یەکەی 70 چارەسەرکرا

ژمارەیەک شەدەی دیناری عێراقی - پێشمەرگەیەک

ئاڤا نیوز

کێشەی تەمویلی مووچەی هێزەکانی یەکەی 70 چارەسەرکرا، وتەبێژەکەیان دەڵێت 'لە دوو ڕۆژدا مووچە دابەش دەکەین'.

بابەتی سەرەکی: دوو ڕۆژە  بەهۆی کورتهێنان لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات، مووچەی بەشێک لە خانەنشینان و هێزەکانی یەکەی 70 دابەش نەکراوە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کرد.

لێدوانی فەرمی: عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- فەرمانی خەرجکردنی پارە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەدرابوو، بۆیە لە بانکی ناوەندی نەتوانرا مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی یەکەی 70 وەربگرین، بەڵام ئێستا پارەکە وەرگیراوە و سبەی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکەین.

- ئەو پارەیەی لە مانگی 1ی ئەمساڵ لە خانەنشینانی سەربازی بڕابوو، گرفتەکەیان چارەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70ی پێشمەرگە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:

- نزیکەی 196 ملیۆن دینار کورتهێنان لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی یەکەی 70 هەبوو، بەڵام ئەمە پڕکرایەوە و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا.

- مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەش هاتووە، سبەی لە گەنجینەکان دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت، لە ماوەی دوو ڕۆژدا دابەشکردنەکەی تەواو دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ