پەیامی نوێی حیزبوڵڵا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

شەیری بکە لە:
پەیامی نوێی حیزبوڵڵا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

ئاڵای حیزبوڵڵای لوبنان

ئاڤا نیوز



حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشە مووشەکیانەوە هەبێت کە لەناو خاکی لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تۆمەتەکانی ئیسرائیل تەنیا بیانووێکن بۆ بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر لوبنان.

 

وێنە گەورەکە: دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حەماس لە 18ـی ئەم مانگەوە، لە یەمەن و لوبنانەوە چەندین هێرشی مووشەکی کرانە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و لە وەڵامیشدا ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامدا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوەکەدا ڕەتیدەکاتەوە، هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشە مووشەکیانەوە هەبێت کە لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون و جەخت لەوە دەکاتەوە کە تۆمەتەکانی ئیسرائیل تەنیا بیانوویێکن بۆ بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان، کە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە تا ئێستا نەوەستاوە.

 

زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵای لوبنان پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دووپاتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت کە ئەوان لە پشتی دەوڵەتی لوبنان دەوەستن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارەی ئیسرائیل دژ بە لوبنان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ