بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ سێ کەس کوژران

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵە لە چەمچەماڵ سێ کەس کوژران

وێنەی کوژراوەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی قاسم بەگزادەی سەر بە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا و بە هۆیەوە 3 کەس کوژراون.

چیرۆکی سەرەکی:
لە گوندی قاسم بەگزادەی چەمچەماڵ بە هۆی کێشەی زەوی و زارەوە لە نێوان دوو بنەماڵە کە خزمی یەکترن ، شەڕ ڕوویداوە و  بە ووتەی سەرچاوەیەک بۆ ئاڤا میدیا، 3 کەس کوژراون کەسێکیش بریندارن.

لێدوانی فەرمییەکان:

٠ ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شەڕەکەی گوندی قاسم بەگزادە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووەو هێزە ئەمنییەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.

٠ سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی چەمچەماڵ بۆ ئاڤا وتی،  شەڕەکە لە کاتژمێر 6:15 خولەکی ئێوارە ڕووی داوە، 3 کەس کوژراون و دەوترێت کەسێکیش بریندارە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس نەگواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، وتیشی، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تائێستاش کەس دەستگیر نەکراوە و کێشەکە کۆتایی پێهاتووە و کەشەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ