لەبارەی دەوامی قوتابخانەكان قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار دەكرێنەوە

شەیری بکە لە:
لەبارەی دەوامی قوتابخانەكان قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار دەكرێنەوە

نووسراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە سبەی دەوامی ئاسایی قوتابخانەكان دەستپێدەكاتەوە و ئەم هەفتەیە تاقیكردنەوەكانی نیوەی دووەمی وەرزی دووەم، تەواو دەكرێن.

 

وێنە گەورەكە: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی، ڕۆژانی 21، 22 و 23-3-2025، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی پشووەكانیش سبەی دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری هەولێر ئاگادار دەكاتەوە؛ کەوا بەپێی نووسراوی وەزارەتی پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان سبەی رۆژی دووشەممە 24-3--2025، دەوامی قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە و ڕۆژانی 24-25-26-27ـی مانگی 3، تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی دووەم تەواو دەكرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ