سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی ئیداری لە کەرکووک دەردەچێت

شەیری بکە لە:
سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی ئیداری لە کەرکووک دەردەچێت

لۆگۆی دەستەی نەزاهەی عێراق

ئاڤا نیوز


بەهۆی گەندەڵی کارگێڕی و داراییەوە، سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی پێشوو لە فەرمانگەی باجی کەرکووک دەردەچێت.

 

وێنە گەورەکە: لەدوای ساڵی 2003 گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، ئێستاش گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و حکومەت ناتوانێت بنبڕی بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەستەی دەستپاکی، دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو، هەنا عەبدولکەریم حەسەن بەیاتی، لێپرسراوی بەشی زەوی و زار لە بەشی باجی کەرکوک/یەکەم، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لەبەرامبەر مامەڵەی باج بە سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکان دەرکرد.

 

زانیاریی زیاتر: هاوکات دادگا بە غیابی بڕیارێکی دیکەی لە دژی تۆمەتباری هەڵاتوو دەرکردووە، بە سزای تووندی زیندانیکردن بۆ ماوەی چوار ساڵ، بەتۆمەتی دەستکاریکردنی مامەڵەی حیسابکردنی باج بۆ موڵکێک.


لەلایەکی دیکە: دەستگرتن بەسەر سەروەت و سامانی تۆمەتبار و قەدەغەکردنی گەشتکردن و مافی وەرگرتنی قەرەبوو بە لایەنی زیانلێکەوتوو، ئەگەر هاتوو دوو بڕیارەکە پلەی بنبڕیان وەرگرت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ