دژەتیرۆری عێراق بە هاوکاریی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو چەکداری داعش دەستگیر دەکات
- عێراق
- 21 ئازار

تیرۆرستەکەی سلێمانی لەژێر دەستی دژەتیرۆری عێراق. وێنە؛ دژەتیرۆری عێراق
ئاڤا نیوز
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق بە هاوکاریی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لە پارێزگاکانی سلێمانی وسەڵاحەددین دەستیگر کرد.
وێنە گەورەکە: شانە نوستووەکانی ڕێکخراوی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق ماون و مەترسییان لەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان دروستکردووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە ئەنجامدەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست و بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژەتیرۆر توانی تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکات، کە پێگەیەکی گەورەی سەربازیی لە ویلایەتی فەلوجەی داعش هەبووە.
٠ دەزگاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و کاروباری فیدراڵی، توانی تیرۆریستێک لە پارێزگای سەڵاحەددین دەستگیربکات، ئەویش پێگەیەکی سەربازیی لە ویلایەتی کەرکوکی ئەو ڕێکخراوە هەبووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 14ـی ئەم مانگە، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایەگەیاند: دەزگای هەواڵگیریی نیشتیمانی بە هاوکاری و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح ڕەفیعی ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" بکوژن کە جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆردومانی فڕۆکەخانەیەکی یەمەن دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گلۆپەکان بۆ کاتژمێری زەوی کوژێندرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ڕووخساری دوو کەشتیوانە ئەمریکییەکە گۆڕانکاریان بەسەر داهاتووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک گەورەترین پارک دروست دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ماوەی كاتژمێرێک هەرێمی كوردستان تاریک دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەریی ڕووداوەکانی ئیستەنبووڵ لەسەر ئابووریی تورکیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ڕێگەی عادل عەبدولمەهدی هەوڵی داخستنی بارەگاکانی حووسییەکان دەدات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتەکەی خەزعەلی: هیچ نیازێک بۆ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن نییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تا 30 ملیۆن دینار بۆ کارەبای وزەی خۆر قەرز بە هاووڵاتیان دەدرێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی داوای بە تاوان ناساندنی بانگەشەی مەزهەبی دەکات