تا 30 ملیۆن دینار بۆ کارەبای وزەی خۆر قەرز بە هاووڵاتیان دەدرێت
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر
ئاڤا نیوز
بەمنزیکانە هاونیشتمانیان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دەتوانن بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر قەرز لە بانکەکان وەربگرن. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی یەک ترلیۆن دینار بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاری کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پشت بەستن بە وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە سەرچاوەیەکی باش. لە هەرێمی کوردستانیش خەڵکێکی زۆر پشتی لە کارەبای مۆلیدە و حکومی کردووە، سەربانی ماڵەکەی پڕکردووە لە پانێڵی وزەی خۆر و کارەبایەکی باشی بۆ دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج مەحموود، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ماوەی دوو ساڵە لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە سەرپەرشتی دۆسیەی پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر دەکات.
- لەم ماوەیە بانکی ناوەندی بڕی یەک ترلیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆژەیە دیاریکرد، هەموو هاونیشتمانییەک ئەگەر بیەوێت بۆ ماڵەکەی سیستمی کارەبای وزەی خۆر دابنێت، دەتوانێت تا 30 ملیۆن دینار وەربگرێت، واتە لە ملیۆنێک دینار تا 30 ملیۆن دینار قەرزی بانکی وەربگرێت و بە ماوەی پێنج ساڵ پارەکە بداتەوە.
- بۆ پڕۆژەی کشتوکاڵی و بازرگانی و پیشەسازی و نیشتەجێبوونی گەورە بانکەکان تاوەکو یەک ملیار دینار قەرز دەدەن.
- بڕیارەکە ڕێنمایی بۆ دەرچووە، بەڵام ئەم هەفتەیە بانکی ناوەندی هەندێک لە ڕێنماییەکان دەگۆڕێت، وەک ئەوەی قەرزەکە لەبری ئەوەی بە پێنج ساڵ لە هاونیشتمانییان وەربگیرێتەوە و بکرێتە حەوت ساڵ. لە هەمان کاتتدا، ئەو ڕێژە زیادە خستنەسەرەی کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە 1% بێت ڕەنگە بگۆڕێت بۆ تێکڕای هەر پێنج ساڵ یان حەوت ساڵەکە. واتە لەماوەی پێنج ساڵدا بڕی1% زیادەی بچێتە سەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم بانک لە عێراق داواکاری پێشکەش دەکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکە لە بانکی ناوەندی.
چۆن دەتوانن ئەو قەرزە وەربگرن؟
لە عێراق هەشت کۆمپانیا لەلایەن بانکی ناوەندی و وەزارەتی کارەبا ڕێگەیان پێدراوە بۆ دانانی ئەو سیستمە. چوار لەو کۆمپانیایانە لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی مووسڵ دەبن.
کاتێک بانکەکان ڕایانگەیاند کە قەرز دەدەن، سەرەتا هاونیشتمانی دەچێتە بانکێک بۆ داواکردنی قەرز، ڕێکارەکان دەستپێدەکات، دواتر کۆمپانیاکە دەستنیشان دەکات کە بۆی دیاریکراوە. دوای ئەوە کۆمپانیاکە دێت لە ماڵەوە یان لە پڕۆژەکە سیستمەکەت بۆ دەبەستێت و ئینجا کۆمپانیاکە پارەکە لە بانک وەردەگرێت.
سەبارەت بە زیادە خستنەسەری پارەکە کە بڕیارە لە 3% زیاتر نەبێت، 1%ـی بۆ بانکی ناوەندی و 2%ـی بۆ بانکەکان دەبێت، بەشێک لە هاونیشتمانیان لەبەر بابەتی زیادە خستنەسەر و "ڕیبا" قەرزەکە وەرناگرن. پێشنیازێک هەیە داواکراوە ئەو زیادەیەی دێتە سەر قەرزەکە کۆمپانیاکە بیدات، واتە لەسەر هەژماری قازانجی کۆمپانیاکە بێت. بۆئەم پێشنیازە تا ئێستا شەش کۆمپانیا ڕەزامەندییان داوە و بەمەش ئەو گرفتە چارەسەر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
هێزی ئاسمانیی عێراق و ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان ئەنجامدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
دەستبەسەر بارێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
27 خولەک لەمەوپێش
سێ پڕۆژە لە 'چالاکیی کاتژمێری زەوی' لە هەڵەبجە ڕادەگەیێندرێن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێک مەیموونەکەی هەولێر دەکڕێتەوە و دەیباتە باخچەی ئاژەڵان
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی ڕووخساری دوو کەشتیوانە ئەمریکییەکە گۆڕانکاریان بەسەر داهاتووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک گەورەترین پارک دروست دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پڕۆژە لە 'چالاکیی کاتژمێری زەوی' لە هەڵەبجە ڕادەگەیێندرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی لە دهۆک دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی بانکی جیهانی دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی دەوامی قوتابخانەكان قوتابیان و مامۆستایان ئاگادار دەكرێنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی ئیداری لە کەرکووک دەردەچێت