فوئاد حوسێن: نزیکەی 100 پەرلەمانتاری بندیوار هەیە و دەوام ناکەن

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن: نزیکەی 100 پەرلەمانتاری بندیوار هەیە و دەوام ناکەن

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عێراق، ڕەخنەی توند لە پەرلەمانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، "نزیکەی 100 پەرلەمانتاری بندیوار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و دەوام ناکەن."

لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: پێویستە چاکسازی و گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بکرێت، نابێت بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و پەرلەمانتار ئامادەی هیچ دانیشتنێک نەبێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت:

 

- نزیکەی 100 پەرلەمانتاری بندیوار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و دەوام ناکەن تەنیا لە دەستپێکی یەکەم دانیشتن سوێندی یاساییان خوارد و دوابەدوای ئەوە پەرلەمانیان نەبینییەوە.

- پێویستە لایەنێک هەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارانە بکات کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ ناکەن.

- من لەگەڵ ئەوەدام هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان لەسەر بنەمای یەک بازنەیی بێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ