ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت

شەیری بکە لە:
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت

دیمەنی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

شارەزایەکی ئەمنی نزیک لەحکومەتی عێراقەوە ئاشکرایکرد، بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆل، حکومەت زۆربەی ڕێکارە ئەمنیی و کۆمەڵایەتییەکانی بۆ ئەو خێزانانە تەواوکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراوەتەوە، 18 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: فازل ئەبو ڕغیف، شارەزای بواری ئەمنی ڕایگەیاند: 

- هەموو ئەو کەسانەی کە مەترسی ئەمنی و تایفەگەرییان لەسەر نییە، ڕێگەیان پێدەدرێت لەکەمپی هۆلەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، هاوکات ئەو کەسانەشی تێوەگلاون لە کردەوەی تیرۆریستی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.

- ئەو خێزان و کەسانەی ئەو دوو مەرجە بۆ گەڕانەوەیان نایانگرێتەوە، لە کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا یان لە کەمپەکانی دیکەدا نیشتەجێ دەکرێن تاوەکو دۆسیەکانیان یەکلادەبێتەوە.

- عێراق تەنیا هاووڵاتیانی خۆی دەگەڕێنێتەوە و بەرپرسیارێتی هیچ کەس و خێزانێکی بیانی هەڵناگرێت، پرۆسەکەش بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەچێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: