ڕۆیتەرز: ئەمریکا عەبدی و شەرعی کۆکردەوە

شەیری بکە لە:
ڕۆیتەرز: ئەمریکا عەبدی و شەرعی کۆکردەوە

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات

ئاڤا نیوز

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ، ئەمریکا ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لەڕێککەوتنەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هەسەدە" و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر.

چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و  ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە،

- ژەنەڕاڵ مایکل کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە بۆ هاندانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ئەو ڕێککەوتنە کە لە پاش ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە پلانی بۆ داڕێژراوە.

- پنتاگۆن دەستیکردووە بە داڕشتنی پلانێک بۆ ئەگەری کشانەوە لەسووریا، بۆ ئەو مەبەستەش بەدوای ڕێگەیەکدا دەگەڕێت کە دەرئەنجامی خراپی لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان نەبێت و ڕێگری لەهەر هێرشێکی تورکیا یان حکومەتی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بکات.

زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە، مەزڵووم عەبدی ڕۆژی دووشەممە بە فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی سەردانی دیمەشقی کردووە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع. 

شەیری بکە لە: