ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش لەسەر بنەمای زانیاری ئێمە بووە

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش لەسەر بنەمای زانیاری ئێمە بووە

لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

لەبارەی کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش کە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوشتنی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رفیعی ناسراو بە (ئەبوو خەدیجە)، جێگری خەلیفەی داعش ڕایگەیاند:

٠ دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و دواتر لەگەڵ هێزەکانی فیدراڵی عێراقی جێگری خەلیفەی داعش کوژراوە.

٠ ئەم کردارە دەرخەری ڕژدی ئێمەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا.

٠ بەداخەوە لە ڕاگەیێنراوی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵدا هیچ ئاماژەیەک بە ڕۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەدراوە.

٠ ئەم نادیدەگرتنە ئاماژەیەکی باش نییە بۆ ئاسۆی هاوکاریی دامودەزگانی هەرێم و فیدراڵ.

٠ دامودەزگاکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە کارایی لەم ئەرکەیان بەردەوام دەبن و باشترە حکومەتی فیدراڵیش زەمینەیەکی لەبارتری هاوکاری و هاوئاهەنگی برەخسێنێت لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سەرانسەری عێراق.

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵگیریی نیشتیمانی بە هاوکاری و هەماهەنگیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیان عەبدوڵڵا مەکی موسڵح ڕەفیعی ناسراو بە "ئەبو خەدیجە" بکوژن کە جێگری خەلیفەی ڕێکخراوی داعش بوو هاوکات والیی عێراق و سووریا و بەرپرسی لیژنەی ڕاسپێردراو و بەرپرسی فەرمانگەکانی ئۆپەراسیۆنی دەرەکیی ئەو ڕێکخراوە بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ