وەزیری بەرگری: عێراق پێویستی بە چەکی پێشکەوتوو هەیە و پارەی نییە

شەیری بکە لە:
وەزیری بەرگری: عێراق پێویستی بە چەکی پێشکەوتوو هەیە و پارەی نییە

سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق

ئاڤا نیوز

وەزیری بەرگریی عێراق ئاشكرايكرد، سوپای وڵاتەکەی بۆ بەدەستهێنانی چەک و پەرەپێدانی ژێرخانی سەربازی پێویستی بە 24 ملیار دۆلار هەیە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حوسێن، پۆڵ بریمەر، حاكمی مەدەنی ئەمریكا لە عێراق، بە بڕیارێك سەرجەم دامەزراوەکانی نێو سوپای عێراقی هەڵوەشاندەوە ‌و بڕیاریدا بە پێكهێنانی سوپایەكی نوێی سەربازی سەرجەم هێزە وشکانی، ئاسمانی، دەریایی، فڕۆکەوانی سوپا و بەرگری ئاسمانی لەخۆبگرێت و لەچوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕێکبخرێت و بەفەرمانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق هاوکات سەرۆکوەزیران جووڵە بکات.

لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:

- سوپای عێراق پێویستی بە چەکی پێشکەوتوو هەیە، بەڵام توانای دارایی ڕێگرە بۆ دابینکردنی.

- وەزارەتی بەرگریی عێراق پێویستی بە 500 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ کڕینی  تۆپخانەی پێشکەوتوو، هاوکات پێویستی بە سێ ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی فڕۆکەی بەتواناتر لە F-16، کۆی گشتی پێویستی بە بودجەی سێ ملیار و 500 ملیون دۆلار هەیە، ئەو پارەیەش هێشتا بەردەست نییە.

- بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەڕیزەکانی سوپا، دەبێت 50 هەزار ئەندامی نوێ دابمەزرێت، تاوەکو ئێستا ئەمەش نەکراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مێژوووی دامەزراندنی سوپای عێراق دەگەڕێتەوە بۆ 6-1-1921، لەسەردەمی ئینتیدابی به‌ریتانی یەكەمین یەكەی سوپای عێراق بەناوی موسا كازم لە بەغداد پێكهێنرا، دواتر لەساڵی 1931 هێزی ئاسمانیی عێراق دامەزرا و لەساڵی 1937 یەکەم هێزی دەریایی پێکهێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: