بەهۆی عیبادەت کردن لەلایەن ئەندامەکانییەوە؛ دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی عیبادەت کردن لەلایەن ئەندامەکانییەوە؛ دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێن

هۆڵی پەرلەمانی عێراق لەو کاتانەی چۆڵن

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێکی عێراق هۆکاری دواکەوتنی دانشیتنەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات و دەگەڕێنێتەوە بۆ سەرقاڵی ئەندام پەرلەمانەکان بەعیبادەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕەحیمە جبووری، پەرلەمانتاری عێراق لەپارتی جەماوەری نیشتمانی  دەڵێت،

- "بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتاران، بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەی بەغدا دەژین، سەرقاڵی ڕۆژووگرتن و عیبادەتن و کاتی ئەوەیان نییە ئامادەی دانیشتنەکانی پەرلەمان ببن".

- بەلای ئەو پەرلەمانتارانە هیچ کێشەیەک نییە ئەگەر یاسای بودجە پەسەند نەکرێت و ئیش و کاری هاووڵاتییانیش بەڕێوە نەچێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، نەک تەنیا پەرلەمانتاران، بەڵکو زۆربەی فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق لەمانگی ڕەمەزاندا دەوام ناکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ