لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی بەغدا دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 12-3-2025، بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەوڵەکان چڕکراوەتەوە و لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و سەرۆکایەتییەکان لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی سێ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بکرێت.

 

بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق وەک تەمویلی مووچەی مانگی دوو خستیە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 957 ملیار و 925 ملیۆن و 880 هەزار و 78 دینارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ