وەزارەتی دارایی: لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم مووچە دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی: لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم مووچە دابەش دەکرێت

گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی دووی خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پارەکە وەرگیرا دواتر ڕادەستی بانکە پەیوەستەکان دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت لەماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە 10 ڕۆژ لە چوونی شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ وەڵامدانەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ واژۆ لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران کرا و بڕی 957 ملیار و 925 ملیۆن و 880 هەزار و 78 دینار خەرج کرا.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پارەکەی وەرگرت و خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دووین لەماوەی سێ بۆ چوار ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچەی مانگی دوو وەردەگرن."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ