ڕێباز حەملان: دەگوترێت سبەی بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دەدات

  • بزنس
  • 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: دەگوترێت سبەی بەغدا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی مووچە دەدات

ئاڤا نیوز

 

ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێ، ئاماژەکان بۆ ئەوەن سبەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەبارەی ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشممە ڕێککەوتی 11ـی 3ـی  2025، ڕێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا میدیا بەشداری کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست مووچە، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، دایەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا پێی گوتووە، بەپێی ئەنجامی گفتوگۆكان، سبەی چوارشەممە 12-3-2025، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر تەمویلكردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

زانیاریی زیاتر: "هەرچەندە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە گووتەی خۆی تێبینی لەسەر لیستی مووچەخۆران ماوە، بەڵام دوای گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، داوای لێكراوە تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم بكات"، ڕێباز حەملان وادەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتی كردەوە، بەرپرسانی بەغدا بە قسە شتێك دەڵێن، بەڵام لەڕووی جێبەجێكردنەوە، هەرگیز وەك پێویست پابەندی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان نابن و هەرجارە و بەبیانووێك، تەمویلی مووچە دوادەخەن.

 

شەیری بکە لە: