عێراق تۆڕەکانی پەیوەندی لە زیندانەکان قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق تۆڕەکانی پەیوەندی لە زیندانەکان قەدەغە دەکات

یەکێک لە بەندیخانەکانی عێراق


ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دادی عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ قەدەغەکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی لەنێو زیندانەکان.

 

لێدوانی فەرمی: موراد ساعدی، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند: لەپێناو کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی لەنێوخۆی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە هەر پەیوەندییەکی نایاسایی لەلایەن زیندانییەکانەوە، وەزارەتەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزاەتی پەیوەندییەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئامادەکاریی دەکات بۆ قەدەغەکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان، بێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر مافی زیندانییەکان هەبێت لە ئەنجامدانی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی یاساییەکان.

 

زانیاریی زیاتر: "ئەم ڕێوشوێنە بەشێکە لە پلانی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی تەلەفۆن لەلایەن زیندانییەکانەوە لە ئەنجامدانی چالاکییە نایاساییەکان کە ڕەنگە هەڕەشە لە ئاسایشی گشتی بکات". ساعدی وادەڵێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاقیکردنەوە سەرەتاییەکان بۆ قەدەغەکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان لە چەند بەندیخانەیەک ئەنجام دەدرێن و لە حاڵەتی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان، ئەوا لە داهاتوودا پەسەند دەکرێن و فراوانتر دەکرێن.

 

لەلایەکی دیکە: پێشتر وەزارەتی داد دەستپێکردنی ڕێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی تایبەتمەند لەم بوارەدا ڕاگەیاندبوو، ئەمەش لەپێناو جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی تۆڕەکانی پەیوەندی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ