لە مێرگەسوور زۆرترین ڕێژەی بارانبارین تۆمارکراوە

شەیری بکە لە:
لە مێرگەسوور زۆرترین ڕێژەی بارانبارین تۆمارکراوە

دیمەنی باران بارین. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر باران لە هەرێمی کوردستان باریوە، زۆرترین ڕێژەیش لە مێرگەسوور بووە.

وێنە گەورەکە: ئەو شەپۆلەی بارانبارین و بەفرەی لە دوێنێوە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە پلەی گەرمای زۆر دابەزاندووە، لە هەندێک ناوچەش گەیشتۆتە ژێر پلەی سفر، بارانبارینیش سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕی بارانبارین لە کاژمێر نۆی بەیانی دوێنێ پێنجشەمە تاوەکو کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025-02-21، بەو شێوەیە تۆمار کراوە:

٠ سەنتەری شاری هەولێر 18.3 ملم.

٠ سلێمانی 11.4 ملم.

٠ دهۆک 27.9 ملم.

٠ کەرکووک 10.8 ملم.

٠ هەڵەبجە 16.5 ملم.

زۆرترین بارانیش لە مێرگەسوور باریوە، کە 61.5 ملم بووە، کەمترین بڕی بارانیش لە کفری و هەڵەبجەی تازە بووە، کە تەنیا پێنج ملم بارانیان لێ باریوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ و سبەی نمەباران و بەفربارین لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: