پەرلەمانی فەرەنسا چەند جۆرێکی کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی ڕۆژانە قەدەغە دەکات
- تەندروستی
- 20 شوبات

دانیشتنی پەرلەمانی فەرەنسا، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی فەرەنسا بەکۆیی دەنگ بڕیاریدا بە سنووردارکردنی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی چەند جۆرێکی کەلوپەلی ناوماڵ و پێداویستی ڕۆژانەی خەڵک کە ماددەی کیمیایی مەترسیداریان تێدایە.
وێنە گەورەکە: پەرلەمانی فەرەنسا بە دەنگی 231 ئەندامی بڕیاریدا بە سنووردارکردنی ئەو بەرهەم و کەلوپەلانەی کە ماددەی کیمیایی پێر و پۆلیفلۆرۆئەلکیلیان تێدا بەکارهاتووە تا ماوەی مانەوەیان زیاتر بێت.
زانیاریی زیاتر: ئێستا پێویستە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا واژۆ لەسەر ئەو یاسایە بکات کە لە پەرلەمانی فەرەنسا تێپەڕێندراوە، دوای واژۆی سەرۆکی فەرەنسا بە فەرمی یاساکە لەو وڵاتە کاری پێدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرکەوتنی درێژخایەن تەنانەت بە ڕێژەیەکی کەمی ماددە کیمیاییەکانی پێر و پۆلیفلۆرۆئەلکیلیان دەبێتە هۆی تێکچوونی فەرمانی جگەر و بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و کەمبوونەوەی توانای بەرگری لەش و کەمبوونەوەی کێشی لەدایکبوونی کۆرپەی ئەو دایکانەی ئەو ماددانەیان بەردەکەوێت، تەنانەت تووشبوون بە چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە و ئەم ماددانەش لە جلوبەرگ و فەرش و بەرهەمی پاککەرەوە و تەنانەت جوانکاری ژنان بەکاردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 چرکە لەمەوپێش
ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیردەکرێن
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
سەردانەکەی ئەسعەد شەیبانی بۆ بەغدا دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
20 شوبات
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆك تیمێكی ئیتاڵی 10 نەشتەرگەریی دەگمەن بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن