
کۆمەڵیک گامێش لە یەکێك لە کێڵگەکانی خوارووی عێڕاق
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی FMD لە نێو بەشێک لە گامێشەکانی هەندێک پارێزگای عێراق، هاوردەکردنی ئاژەڵ بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە لە چەند پارێزگایەکی عێراق، گامێشەکان ڕووبەڕووی پەتایەکی ڤایرۆسی بوونەتەوە، بەهۆیەوە دەیان گامێش مردوون، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هاوردەکردنی ئاژەڵ لە ناوەراست و خوارووی عێراق قەدەغە دەکات.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیییە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق قەدەغەکرا. دڵنیایشیدا، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان زۆر توندە و بە مەرجی تەندروستی سەختدا تێدەپەڕێت، ڕێگە بە هیچ ئاژەڵێکی نەخۆش نادرێت هاوردەبکرێت.
لەبارەی ئەو نەخۆشییەوە ڕوونی کردەوە، مەترسی ئەو نەخۆشییە خێرا بڵاوبوونەوەیەتی، زیانی زۆری بۆ سامانی ئاژەڵ هەیە و بە تایبەت بێچووەکانیان وا دەکات ڕێژەی مردن لە نێویاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 975 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژی خێزانیی لە عێراق هەڵدەکشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەهەنگەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە لە 10 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە
19 شوبات
ئاڤا ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات
19 شوبات
لە وەزارەتی داد دوو هەزار و 500 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن
19 شوبات
مێتا لایڤەکانی فەیسبووک دەسڕێتەوە
19 شوبات