ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیردەکرێن

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی لە سنووری سلێمانی دەستگیردەکرێن

وێنەی بیانییەکان. وێنە - پاسەوانی سنوور

ئاڤا نیوز

شەش هاووڵاتی بیانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەلایەن فەماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور دەستگیرکران کە هەوڵیانداوە بە قاچاخ بێنە هەرێمی کوردستان.

وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هاتنی خەڵكی وڵاتانی بیانی بۆ هاتنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراق با نایاسایی زۆربووە، كە زیاتر بۆ كاركردن دێن، ژمارەیەکی زۆریشیان لەلایەن پاسەوانی سنوور و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور، ڕایگەیاند، شەش كەس كە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان، لەلایەن فەوجی دووی لیوای 21ـی هێزەكانی سنوور دەستگیركران، ئەو كەسانە بە نایاسایی و قاچاخ هەوڵیانداوە سنووری پارێزگای سلێمانی ببڕن و دزەبكەنە ناو هەرێمی كوردستان و عێراقەوە.

زانیاریی زیاتر: رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر و كۆنووسی دەستگیركردنیان رێكخراوە و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی ڕابردووش ئاسایشی هەڵەبجەی تازە 13 هاوڵاتى ئەفغانى و پاکستانى و فلیپینى دەستگیرکرد کە لە هەوڵدابوون بە شێوەیەکى نایاسایى لە سنوری سلێمانیەوە بەرەو خوارووى عێراق بڕۆن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ