سەردانەکەی ئەسعەد شەیبانی بۆ بەغدا دواخرا

شەیری بکە لە:
سەردانەکەی ئەسعەد شەیبانی بۆ بەغدا دواخرا

بڕیاربوو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا

ئاڤا نیوز


بڕیاربوو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سبەی شەممە، سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، سەردانەکەی شیبانی بە هۆکاری ئەمنیی بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، هۆکاری دواخستنی سەردانەکەی شیبانی بۆ بارودۆخی ئاسایش دەگەڕێتەوە و ڕێککەوتن کراوە سەردانەکەی بۆ کاتێکی نادیار دوابخات. 

 

زانیاریی زیاتر: بڕیاربوو سبەی شەممە، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیران و هاوتا عێراقییەکەی کۆبوونەوە بکات لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ بکەن. 

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بانگهێشت کراوە بۆ تاوتوێکردنی چەندین پرسی هاوبەش، دواتر وادەی سەردانەکەی دیاری دەکرێت، دوای تەواوکردنی کارنامە و ئەنجامدانی ڕاوێژکاری تەکنیکی پێویست بۆ دیاریکردنی کاتی گونجاو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ