
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا پلانی داناوە ئەمساڵ فرۆشتنی چەک بۆ هیندستان زیاد بکات، لەوانە فڕۆکەی جەنگی 35-F، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هیندستان.
وێنە گەورەکە: دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی، لە واشنتن گفتوگۆیان لەسەر هەموو بابەتەکان بە گشتی کرد، بازرگانیی و کۆچبەران و ئاسایش لە سەرووی هەموو بابەت و کارنامەکانەوە بوو.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مۆدی گوتی "لە سەرەتای ئەمساڵەوە فرۆشتنی کەرەستەی سەربازی بە هیندستان بە ملیاران دۆلار زیاد دەکەین، "هەروەها ئێمە ڕێگە خۆشدەکەین بۆ ئەوەی فڕۆکەی F-35 ـی شەڕکەری نهێنی بۆ هیندستان دابین بکەین.
لە لایەکی دیکەوە: کۆمپانیای Lockheed Martin کە فڕۆکەی F-35 دروست دەکات هیچ لێدوانێکی لەبارەی خواستەکانی ترەمپ نەداوە بۆ فرۆشتنی ئەو فڕۆکەیە بە هیندستان، زیادکردنی فڕۆکەی F-35 سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ هیندستان، چونکە تەنها چەند وڵاتێک بۆیان هەیە ئەو فڕۆکەیە پێشکەوتووە ئەمریکیە بکڕن، وەک وڵاتانی ئیسرائیل، ژاپۆن و وڵاتانی ناتۆ ڕێگەیان پێدراوە ئەو فڕۆکەیە لە ئەمریکا بکڕن.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی، هەردوو وڵات پێکەوە لەسەر بابەتە ئەمنییەکان کار دەکەن لەوانە "هەڕەشەی تیرۆریزمی ئیسلامی توندڕەو و ڕێکەوتنێکی بازرگانی کە هیندستان نەوت و گازی زیاتری ئەمریکا هاوردە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
پێنج ئەندامی نوێ بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی زیاد دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە نێوان ڕووسیا و واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات