کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پووتین لە سعودیە ئەنجام دەدرێت

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەکەی ترەمپ و پووتین لە سعودیە ئەنجام دەدرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

 

کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی سێ ساڵەی ئۆکراینا و ڕووسیا، لە سعودیە ئەنجام دەدرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوای چاوەڕوانییەکی زۆری جیهان بۆ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، دواجار پەیوەندیەکی تەلەفۆنی کۆتایی بەم چاوەڕوانییە هێنا، بڕیاریشە هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕووسیا بە بێ ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆببنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەگەڵ سەرۆک پووتین بڕیارمان داوە سەردانی وڵاتی یەکتر بکەین و یەکەم کۆبوونەوەمان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، لە پێناو کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و گفتوگۆی ڕاشکاوانە لە سعودیە و بە بەشداریی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجام دەدرێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ ڕەتیکردەوە بیانەوێت ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوور بخەنەوە لە کۆبوونەوەکان، بەڵام بۆ یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆکەکان کە بڕیارە لە سعودیە ئەنجام بدرێت، بەشداری ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: