News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

لە هەولێر یەکەمین دیداری هەژار موکریانی ساز دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

یەکەمین دیداری شاعیر و وەرگێڕی و زمانناسی دیاری کورد، هەژار موکریانی بە ناونیشانی 'هەژار و زمان'، لە هەولێر سازکرا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامانجی ڕێزگرتن لە ڕۆڵ و خەبات و هزری نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی کورد 'هەژار موکریانی'، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکڕۆژیدا ئەم دیدارەی سازکردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: زمانناسی دیاری کورد، 'دیاکۆ هاشمی'قسەی بۆ مایکی ئاڤا کرد و گوتی: مامۆستا هەژار کارێکی زۆر گەورەی کردووە، چونکە هەموو شێوەزارەکانی کۆکردووەتەوە، نەک تەنها لە فەرهەنگدا بەڵکو لە دەقیشدا بەکاریهێناوە، دەشڵێت فەرهەنگەکەی هەژار چەند دەیەیەک زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵات بەرەوپێش برد.

 

زانیاریی زیاتر: خانەوادەی هەژار و چەندین کەسایەتی دیاری ئەدەبیی و سیاسیی بەشداری دیدارەکەیان کردووە، هاوکات هەر لە دیدارەکەدا 3 پانێڵ و پێشانگەی وێنەیی و فیلمی دۆکیومێنتاریی، لەبارەی هەژارەوە پێشکەشکرا.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

8 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape