News Feature Image
وێنه‌ی رۆژ

دیارترین زیندانییە فەلەستینییەکان کێن کە ئازاد دەکرێن؟

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی شەممە، گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەکرێت، ئیسرائیل 602 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات و چەند کەسایەتییەکی دیار ئازاد دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22-2-2025، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی  ئاگربەستی   نێوان حەماس و ئیسرائیل گەڕی حەوتەمی ئاڵوگۆری بارمتەکان بەڕێوەدەچێت، بزووتنەوەی حەماس شەش بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات لەبەرامبەریشدا ئیسرائیل 602 فەڵەستینی ئازاد دەکات کە هەندێک کەسایەتیی دیاری تێدایە.

 

پێدراوە ڕاستەکان: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەو زیندانییە دیارانەی کە ڕۆژی شەممە   ئازاد دەکرێن بریتین لە:

 

 -عومەر زەعبن، سەرکردەیەکی دیاری  سەربازی حەماس، 27 سزای هەتاهەتایی و 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، تۆمەتبارکراوە بە کوشتنی 27 ئیسرائیلی.

 

-عەبدولناسر عیسا، جێگری  یەحیا عەیاش سەرکردەی دیاری دیاری بزووتنەوەی حەماس بوو بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە خۆکوژییەکان بوو.

 

-عوسمان بیلال،  سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماسە،  27 سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا بەهۆی هێرشەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر.

 

-نەعال بەرغوسی، 45 ساڵە لە زیندانەکانی ئیسرائیلە بە درێژترین ماوەی زیندانی فەڵەستینی لە ئیسرائیل دادەنرێت

 
زانیاریی زیاتر: 1ی ئادار قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی دێت، حەماس 33 بارمتە ئازاد دەکات کە 8 کەسیان کوژراون، لە بەرامبەردا ئیسرائیل هەزار و 900 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات.

وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ

7 کاتژمێر لەمەوپێش
logo Shape