پارەی کارمەندانی هەڵبژاردنەکان لەسنووری هەولێر و سۆران دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
پارەی کارمەندانی هەڵبژاردنەکان لەسنووری هەولێر و سۆران دابەش دەکرێت

کارمەندێکی سەر سندوقەکانی هەڵبژاردن هاوکاری دەنگدەرێک دەکات. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هەفتەی داهاتوو لە هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی هەڵبژاردنەکان دەکرێت، 15 هەزار کارمەند لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین بانک بەگوێرەی شوێنی جوگرافی پارەکە وەردەگرن.

وێنە گەورەکە: پارەی 41 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن خراوەتە سەر هەژماری بانکی لقەکانی کۆمیسیۆن، لە ئۆفیسی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی لیژنەی سەرپەرشتی و دابەشکردنی پارەکە بەسەر بانکەکان بەردەوامە، هەفتەی داهاتوو 15 هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن پارەکەیان کە سێ ملیار دینارە لە 23 بانک خەرج دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو:  ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەماهەنگی لەگەڵ بانکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە، ئەو شوێنانەشی کە بانکی لێ نییە شوێنێکی تایبەت دەکرێتەوە بۆ ئەوەی کارمەندانی ئەو سنوورە لە نزیکترین ناوەند پارەکانیان وەرگرن.

زانیاریی زیاتر: پارەی کارمەندەکان بە پێی ئەرک و بەرپرسیارییەتیان لە ڕۆژی هەڵبژاردن دابەش دەکرێت بەم شێوەیە:

-  هەماهەنگیکاری بنکە 350 هەزار

-  بەڕێوەبەری وێستگە ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار و سوپاس و پێزانینێک کە پلە بەرزکردنەوەی دێنێتە پێش. ئەگەر فەرمانبەر نەبێت 250 هەزار وەردەگرێت.

-  کارمەندانی یەدەگ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ