تەقینەوەی کێشەیەک لە چەمچەماڵ و ڕوونکردنەوەی حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار

شەیری بکە لە:
تەقینەوەی کێشەیەک لە چەمچەماڵ  و ڕوونکردنەوەی حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار

ئاڤا نیوز

دانیشتووانی پڕۆژەی چەرمووستی لە قەزای چەمچەماڵ گلەییان هەیە کە کۆمپانیای جێبەجێکار خزمەتگوزارییان بۆ دابین ناکات، ئەم کێشەیە چەند ڕۆژێکە لە میدیاکان تەقیوەتەوە و هەرایەکی زۆری ناوەتەوە، کۆمپانیاکە و حکومەتیش ڕوونکردنەوە دەدەن .

کێشەی سەرەکی: دانیشتووانی پڕۆژەی چەرمووستی لە قەزای چەمچەماڵ، دەبوو دوو قوتابخانەی بۆ قۆناغەکانی باخچەی ساوایان تاوەکو ئامادەیی بۆ دروست بکرێت. هەروەها ڕێژەی سەوزایی پڕۆژەكە 20% بێت، بەڵام وەکو خۆیان دەڵێن، هیچ کام لەمانەی بۆ نەکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی ئاویان هەیە.

لێدوانی فەرمی: ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە ئاڤای گوت:

- لەبەرئەوەی پڕۆژەکە پڕۆژەیەكی سەر بە سندووقی نیشتەجێبوونە، دەبێت سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی حكومەت دابینی بکات و لەسەر كۆمپانیای جێبەجێكار نییە.

- جێبەجێنەکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەش بۆ نەبوونی پارە و بودجە دەگەڕێتەوە، حكومەتیش لەبەر بێ پارەیی ناتوانێت جێبەجێی بكات.

- گرفتی نەبوونی ئاو بە بڕیاری دادگا كەوتە ئەستۆی فەرمانگەی ئاوی ناحیەی شۆڕش. 

بۆچوونی بەرامبەر: مەلا یاسین مەحموود، سەرپەرشتیاری ئۆفیسی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان و خاوەنی كۆمپانیای جێبەجێكاری چەرمووستی دەڵێت:

- سكاڵای یاساییمان لەسەر نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی كوردستان و ئەو هاووڵاتیانە تۆماركردووە كە بەبێ زانیاریی و بەبێ بنەمای یاسایی، كۆمپانیاكەمان تۆمەتبار دەكەن بەوەی كە خزمەتگوزارییەكانی پڕۆژەكەی جێبەجێ نەكردووە و بەنایاسایی ڕووبەری سەوزایی پڕۆژەكەیان گۆڕیوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون.

- بەشێك لە پەرلەمانتاران بەرژەوەندییان هەیە لە شێواندنی ڕاستییەكان لەپێناو سوودمەندبوون لە سەفەقەی وەبەرهێنان و سەرمایەداری لە پڕۆژەكاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ