
گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای چەند مانگێك لە وەستانی بەبیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە پەلەوەرییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، سبەی هەناردەكردنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق دەستپێدەكاتەوە.
بۆچی گرنگە: دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق، بۆ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان گرنگە، چونكە بەرهەمی ناوخۆ لە پێداویستییەكان زیاترە و پێویستە ئەو بەرهەمانە هەناردەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكرێن بۆ ئەوەی زیانی داراییان پێنەگات.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە، ڕێوشوێنەكانی هەناردەكردنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق كە بریتییە لە مریشك و هێلكە دەستپێدەكاتەوە و ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كە تیمی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد، ئەرێنی و پاك دەرچوو.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی ڕابردوو، تیمێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەمەبەستی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە نەبوونی هیچ جۆرە نەخۆشییەك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و نموونەی پشكنینەكانیان بردەوە بەغدا و ئەمڕۆ ئەنجامەكان ڕاگەیێنران و پاك دەرچوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ، هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە پێویستی بە حەوت هەزار كارتۆن هێلكەیە، بەڵام ڕۆژانە 20 هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێندرێت، هەروەها ساڵانە پێویستی بە 147 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە، بەڵام بەرهەمی ساڵانەی هەرێمی كوردستان 265 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە، بەمەش بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان نزیكەی دوو هێندەی خواستی ناوخۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەگەر هەیە حکومەتی ئەمریکا بکوژێتەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا "ڕێوییە کوردەکە" و تۆڕەکەی سزا دەدات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
48 خولەک لەمەوپێش
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی هەولێر دوو دزی سەیر و مەترسیدار دەستگیر دەکات