
د. لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
بە بیانووی خەرجی زیادە، وەزیری دارایی عێراق، نەسریەی سەرۆککۆمار و پاسەوانەکانی و ڕاوێژکارەکانی بڕیوە و سەرۆککۆماریش ناڕازییە.
چیرۆکی سەرەکی: لەم ماوانەی ڕابردوو، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نەسریەی لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، هی خۆی و حیمایەکانی و راوێژکارەکانی بڕیوە کە چەندین ملیار دینارە. سەرۆککۆماریش ناڕازی بووە، نوێنەرێکی خۆی ناردووە بۆ لای تەیف سامی، تا بزانێت کێشەکە چییە.
زانیاریی زیاتر: نوێنەرەکەی لەتیف ڕەشید دەچێتە لای تەیف سامی و ئەویش پێی وتووە خەرجیتان زۆرە بۆیە بڕیومانە، نوێنەرەکەش بە ناوی سەرۆککۆمارەوە دەڵێت پێویستە لەو بڕیارە پەشیمان ببیتەوە. تەیف سامیش بە پێکەنینەوە دەڵێت، 'نەسرییەکەی ئێوەمان ناردووە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان'.
کاردانەوەکان: دوای ئەم قسانەی وەزیری دارایی عێراق، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت بە فەرمی سکاڵا لە دادگەی فێدڕاڵی تۆمار دەکەم، ئاڤاش بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی سکاڵاکە پەیوەندی بە ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کۆمار کرد، گوتی ئاگاداری ئەو بابەتە نیم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو گۆڕانکاری بەسەردا هات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەر هەیە حکومەتی ئەمریکا بکوژێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا "ڕێوییە کوردەکە" و تۆڕەکەی سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مایكرۆسۆفت گەورەترین دۆزینەوەی سەدە ڕادەگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی بەردەوامی بە گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی دەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەنووسی ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی پڕنەکردووەتەوە چی لێدێت؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوروپا: بەرپەرچی هەنگاوەکانی ترەمپ دەدەینەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- خەبات دەستپێکرد
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی عێراق بۆ جێگرەوەی غازی ئێران بەردەوامن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسێک لەناو جەرگەی شاری بەغدا کوژرا
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە لە سوورییەکان دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی ناوی پاڵێوراوانی خولی 89ـی پێگەیاندنی سەربازی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی وەقفی سوننی عێراق سەرفیترە و فیدیهی بهڕۆژوونهبوون دیاری دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەماهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخدایە