دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرزیی 'ڕیمی کەید' بۆ سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی دابین دەکرێت
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
![دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرزیی 'ڕیمی کەید' بۆ سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی دابین دەکرێت](/_next/image?url=https%3A%2F%2Fassets.ava.news%2Fnews%2F20989%2FqrDCKvLChVJmdJOeWAZ1.jpg&w=3840&q=80)
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕێنی نزیکەی چوار مانگ لە نەمانی جۆرێک دەرزیی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی و بەدواداچوونی ئاڤا بۆ ئەم گرفتە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت 'بەڵێنەکەی خۆمان جێبەجێکرد و دەرزییەکەمان گەیاندە سلێمانی'.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 تاوەکو 1ـی شوباتی 2025، دەرزیی 'ڕیمی کەید' لە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی نەمابوو، دەرزییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان لە 2024-11-18 لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەرەکەوە توانرابوو هەزار دەرزیی لەم جۆرە لە پارێزگای حلە دابین بکرێت، بۆ گواستنەوەشی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کردبووە،کە بەڕادی بۆ دابین بکات، بەڵام بەڕادیان دابین نەکردبوو، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم کێشەیە کرد و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە کرد، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەرییان پێدا.
لێدوانی فەرمی: د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند و دەرزییەکانمان گەیاندە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی، بەڵام ڕێژەکە بۆ 600 دەرزیی کەمکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەیە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی سەنتەری ڕۆماتیزم دەکەن، هەر نەخۆشێکی ڕۆماتیزمی جومگە و کڕکڕاگەش پێویستی بە چوار دەرزیی لەم جۆرەیە، هەر دەرزییەکیش لێرە نرخەکەی 125 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
دوو گوندی بەردەڕەش موەلیدە هەڵدەگرن و كارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەفربارین هاتووچۆی لە مەرزی کێلێ پەکخستووە
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگهێشتی ڕووسیا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەڕەشەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر عێراق زیادی کردووە و گرووپە چەکدارەکانیش مەرجیان هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات