
دیمەنی مەرزی کێلێ دوای بەفربارین
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەفربارینەوە لە شەوی ڕابردووەوە لە مەرزی کێلێی سنوری قەزای پشدەر، ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی بۆ ئەو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلانە دروستکردوە کە هاتووچۆ بە گەشتیاران دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەوە بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران بۆ هەرێمی کوردستان، لە شەوی ڕابردووشەوە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی قەزای پشدەر بەرێژەیەکی بەرچاو باریوە، کە وایکردوە ئاستەنگی لە مەرزی کێلێ دروست ببێت.
لێدوانی فەرمی: عەباس عەزیز، بەرێوبەری گومرگی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی پاکنەکردنەوەی ڕێگاکە لە بەفر لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ بارهەڵگرەکان دروست بووە، بەڵام لە دیوی هەرێمی کوردستان تیمەکان ڕێگاکەیان پاکردۆتەوە و لەکۆی نزیکەی 200 بارهەڵگر تەنیا نزیکەی 40 بارهەڵگر توانیویانە سەربکەون بۆ دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام بەهۆی نەکرانەوەی ڕێگاکە ڕێگایان گیراوە و ئاستەنگیان بۆ دروست بووە. بەرێوبەری گومرگی ڕاپەڕین گوتیشی، "بۆ هاتووچۆی گەشتیارانیش بەهەمان شێوەیە و ئاستەنگ لەو دیوە هەیە و ڕێگاکە بە بەفر گیراوە و تائێستا زیاتر لە 10 سانتیم بەفر باریوە".
زانیاری زیاتر: پێشووتریش بەهۆی بەرفربارینەوە لەم مەرزە و لە خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان داوە و ئاستەنگی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری دروست بووە.
ئەمەش بزانە: مەرزی کێلێ تەنیا 22 کیلۆمەتر لە قەڵادزێوە دوورە و مەرزێکی فەرمییە لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی پێیدا تێدەپەڕن ئەمە جگە لە هاتووچۆی گەشتیاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە چەند گەڕەکێکی دیکەی هەولێر و سلێمانی
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
سکاڵا دژی هاتنی شەرع بۆ بەغدا تۆمار دەکرێت
- ژینگە
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە سیدەكان و دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناودەبرێن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا، ئۆکراینا بە شکاندنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان