حکومەتی سووریا دۆسییەی بەڕێوەبردنی عەفرین وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
حکومەتی سووریا دۆسییەی بەڕێوەبردنی عەفرین وەردەگرێت

دەروازەی چوونە ژوورەوەی شاری عەفرین. وێنە - AFP

 

ئاڤا نیوز

وەفدێکی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا سەردانی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد کە ئێستا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت، ئامانجی سەردانەکەش وەرگرتنەوەی دۆسییەی بەڕێوەبردنی شارەکەیە.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین لە ساڵی 2018 دەیان هەزار خێزانی کوردی شارەکە ئاوارەبوون، حکومەتی ڕاگوزەری سووریاش جەختیکردووەتەوە کە کار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین دەکات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرچاوەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریاوە بڵاویانکردەوە، وەفدەکە کار بۆ کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە عەفرین دەکات و دەیەوێت ئەو دیمەنە سەربازییەی باڵی بەسەر شارەکەدا کێشاوە نەیهێڵێت.

باکگراوند: مانگی ڕابردوو پێش دەستبەکاربوونی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، وەفدێکی دیکەی دیمەشق سەردانی عەفرینیان کردبوو، بەڵام گرووپە چەکدارەکان ڕەتیانکردبووەوە لەو قۆناغەدا بەڕێوەبردنی شارەکە ڕادەستبکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ