سەرۆکی فەڵەستین لێدوانەکانی ترەمپ ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی فەڵەستین لێدوانەکانی ترەمپ ڕەتدەکاتەوە

مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فەڵەستین بە توندی پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستبەسەر داگرتنی کەرتی غەززە ڕەتدەکاتەوە.

وێنەگەورەکە: ڕۆژی 2025-02-05، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەیەوێت دەستبەسەر کەرتی غەززە بگرێت بە مەبەستی بوژانەوەی ژێرخانی ئابووری، ئەم لێدوانەی ترەمپ کاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرۆکی فەڵەستین بە توندی ڕەتیکردەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ڕایگەیاند:

- گەلی فەڵەستین دەستبەرداری زەوی و ماف و شوێنە پیرۆزەکانیان نابن، هەروەها کەرتی غەززە بەشێکی دانەبڕاوە لە زەوی فەڵەستین، مافە ڕەواکانی فەڵەستینییەکان جێگەی گفتوگۆ نین"

- پێشنیارەکانی ئەمریکا لە بارەی کەرتی غەززە، پێشلکارییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان.

- ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەدی نایەت بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین.

ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەم هەنگاوەی ئەمریکای وەک بەشێک لە بونیادنانەوە لەکەرتی فەڵەستین ناساند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ