هاکان فیدان: پلانەکانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە جێگای قبووڵ نین

شەیری بکە لە:
هاکان فیدان: پلانەکانی ترەمپ سەبارەت بە غەززە جێگای قبووڵ نین

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا، پلانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگواستنی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە بۆ دەرەوەی فەلەستین بە کارێکی نایاسایی ناودەبات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-2-2025، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باسی پلانێکی ئەمریکای کرد سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لەلایەن واشنتنەوە، ئەمەش کاردانەوەی وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا.

 

لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ''لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە کەرتی غەززە جێگای قبوڵ نین، کۆچپێکردنی هاووڵاتییانی فەلەستین بۆ دەرەوەی وڵات نە بۆ ئێمە جێگەی قبووڵە نە بۆ وڵاتانی ناوچەکەش، ناکرێت تەنانەت گفتوگۆشیان لەسەر بکرێت''.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەسەر هەمان پرس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند: لەسەر هەموو وڵاتان پێویستە داهاتووی فەلەستینییەکان لە وڵاتی خۆیاندا مسۆگەر بکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ