میت کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری یەپەگەی لە کۆبانێ ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
میت کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری یەپەگەی لە کۆبانێ ڕاگەیاند

ژمارەیەک چەکداری یەپەگە لە کۆبانێ

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەزگای هەواڵگری تورکیا کە بە میت ناسراوە، مەحموود ئاغجە کە ناسراوە بە ئازاد حوسێن لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان کوژراوە، میدیاکانی پەکەکە پێشووتر هەواڵی کوشتنەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

  
چیرۆکی سەرەکی: لە ئۆپەراسیۆنێکی میت لە ناوچەی عەین عەرەب لە سووریا کە بە کۆبانێ ناسراوە،  مەحموود ئاغجە کە ناسراوە بە ئازاد حوسێن ناوی لە لیستی داواکراوەکانی میت دا هەبووە، کراوەتە ئامانج و کوژراوە. 


زانیاریی زیاتر: مەحموود، بەرپرسی هەواڵگریی یەپەگە بووە لە کۆبانێ، لە ساڵی 2006وە پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە، لە تورکیا چالاکی کردووە، لە ساڵی 2015ەوە چووەتە ڕیزی یەپەگە لە سووریا.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: بە گوێرەی زانیارییەکانی میت، مەحموود بە دەیان سەربازی تورکی کوشتووە، لە چالاکییەکانی لە شارەکانی ڕووها، ئامەد و بێشیکتاش دەیان چالاکی لە دژی ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکانی تورکیا ڕێکخستووە، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و ئەندامی دەزگا ئەمنییەکانی کوشتووە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیاکانی پەکەکە چەند ڕۆژێک لە مەوبەر، هەواڵی کوشتنی ئازاد حوسێن وەک چەکدارێکی یەپەگە بڵاوکردەوە و بێ ئەوەی ئاماژە بەوە بدەن کە ئەو بەرپرسێکی هەواڵگری بێت. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ