ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی دوێنێی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بۆ سعودییە وەک یەکەم سەردانی دەرەوەی دوای دەستبەکاربوونی، سبەیش سەردانی تورکیا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، سبەی سێشەممە لە دووەم سەردانی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات لە دوای دەستبەکاربوونی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەخرەددین ئاڵتون، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "رۆژی سێشەممە، ئەحمەد شەرع لەسەر بانگهێشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەنقەرە".
قوڵتر: ئەحمەد شەرع لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکان، پاراستنی سنوورەکانی هەردوو وڵاتە، هاوکات میدیا تورکییەکان ڕایانگەیاند، تورکیا و سووریا ڕێککەوتنێکی ستراتیژیان واژۆ کردووە، بۆ دانانی دوو بنکەی سەربازی تورکیا لە سووریا و جێگیر کردنی 50 فڕۆکەی ئێف 16 بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک لەسەر ناوچەکە.
باکگراوند: لە سەرەتایی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، هاکان فیدان یەکەم وەزیری دەرەوە بوو سەردانی فەرمی بۆ سووریا بکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
مەشهەدانی: عێراق بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتی دەکاتەوە نەوتی ئێرانی هەناردە کردبێت
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەربازە مردووەکانی ئۆکراینا، ترەمپ جەنگ بوەستێنە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
لەڕێگەی قەرزی بانکی دەتوانیت کارەبای ماڵەکەت بکەیتە سەرچاوەی وزەی خۆر
2 شوبات
لە عێراق وەرگرتنی چارەسەری دەروونی دەبێتە یاسا
2 شوبات
شاندی کوردستان: کۆبوونەوەکان لە بەغدا ئەرێنی بوون
1 شوبات
لاهوور شێخ جەنگی: بافڵ تاڵەبانی تەلەفۆنی بۆ کردووم
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا 50 فڕۆکەی F16 لە سووریا جێگیر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میت کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگری یەپەگەی لە کۆبانێ ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات هەژماری زەکات بۆ هاووڵاتییانی دروست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە منبج ڕوویدا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی لە تاران چاوی بە پزیشکیان دەکەوێت