تەقینەوەیەک لە منبج ڕوویدا

شەیری بکە لە:
تەقینەوەیەک لە منبج ڕوویدا

دیمەنێکی شاری منبج لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

تەلەفزیۆنی سووریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی باشووری شاری منبەج لە ڕۆژهەڵات حەلەب کوژراو و بریندار هەیە.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژی دووشەممە 3-2-2025، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبج 15 کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش برینداربوون کە لە ناویاندا ئافرەت و منداڵ هەن.

 

ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: چالاکوانانی سووریا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە فەیس بووک بڵاویانکردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغدابووە و خەڵكی سەرقاڵی چوون بۆ سەر کاربوون لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەمین تەقینەوەیە لەماوەی هەفتەیەکدا و حەوتەمین تەقینەوەشە لەماوەی ئەم مانگەدا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: