مەشهەدانی لە تاران چاوی بە پزیشکیان دەکەوێت

شەیری بکە لە:
مەشهەدانی لە تاران چاوی بە پزیشکیان دەکەوێت

وێنەی مەحموود مەشهدانی و مەسعود پزیشکیان، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەسەردانێکی دوو ڕۆژە لە تارانە و بڕیارە ئەمڕۆ چاوی بە سەرۆککۆماری ئێران بکەوێت، هەردوولا چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە بە قەبارەی 12 ملیار دۆلار، عێراق و ئێران لەبوارەکانی سیاسی و کولتووریشدا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، هەردوولا خواستی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەیان هەیە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، سەردانەکەی مەحموود مەشهدانی، سەرۆکی پەرلەمان بۆ تاران  دوو ڕۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگهێشتی محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، مەشهدانی لە تاران چاویشی بە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەکەوێت و بەگوێرەی نووسینگەکەی، چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی لەگەڵدا تاوتوێ دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: