یەکەم هەڵوێستی مەزڵووم عەبدی دوای دیارکردنی ئەحمەد شەرع بە سەرۆککۆماری سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 شوبات

وێنەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حکومڕانییەکی خۆبەڕێوەبەرییان لەناو سووریایەکی ناوەندیدا دەوێت، جەختیشیکردەوە کە ئەوان لە دیاریکردنی ئەحمەد شەرع بە سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بەشدار نەبوون بۆیەش بۆچوونی خۆیانی لەبارەوە نادەن.
چیرۆکی سەرەکی: 29ی مانگی ڕابردوو ئەحمەد شەرع، وەکو سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دیاریکرا، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەشێکی دیکەش لە پێکهاتەکانی سووریا بەشدار نەبوون.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە ئاژانسی ئەسیۆشییەتد پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئێمە لە کۆبوونەوەی دەستنیشانکردنی ئەحمەد شەرع بە سەرۆککۆماری کاتی سووریا ئامادە نەبووین و گفتوگۆشمان لەگەڵ نەکراوە بۆیەش بۆچوونی خۆمان لەسەر ئەوە هەنگاوە ناڵێین، بەڵام ئێستا گفتوگۆ لەنێوانماندا هەیە و لەسەر بنەمای گفتوگۆکان هەڵوێستی خۆمان ئاشکرا دەکەین".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی مەزڵووم عەبدی:-
وڵاتانی هاوپەیمان لەوانەش ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا نێوەنگیریی لەنێوان ئێمە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەکەن.
ئێمە دەوڵەتێکی عەلمانی، مەدەنیی و ناناوەندیمان دەوێت کە ڕێز لە هەموو هاووڵاتیانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی نەتەوە و مەزهەبیان بگرێت.
جیابوونەوە لە سووریا و دامەزراندنی حکومەت و پەرلەمانێکی سەربەخۆمان ناوێت، بەڵکو دەمانەوێت گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حکومڕانییەکی خۆبەڕێوەبەرییان لەناو سووریایەکی ناناوەندیدا هەبێت.
دەمانەوێت بەشێک بین لە وەزارەتی بەرگریی سووریا، وردەکارییەکانی ئەم بابەتەش پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەیە، ئێمە پێشنیازەکانمان بۆ دیمەشق ناردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
دوای کەوتنی ئەسەد، داعش دەستی بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەکدا گرتووە کە لە بنکەکانی سوپای سووریا بەجێمابوون، بۆیەش مانەوەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستە، ئاگاداری هیچ بەرنامەیەکی ئەمریکیش بۆ کشانەوە لە سووریا نین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 36 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: کەمتر لە هەزار سەرباز لە سووریا دەهێڵینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوڵتانی عومان سەردانی ڕووسیا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ئامادە نییە پلانی هێرشکردنە سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 25٪ هاووڵاتیانی تورکیا لە منداڵ پێکهاتوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
توركیا 32 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەکات