هاوژینی بنیامین نەتانیاهۆ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
هاوژینی بنیامین نەتانیاهۆ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ سارا نەتانیاهۆی هاوسەری

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی بەگژداچوونەوەی نەیارانی هاوسەرەکەی، سارا نەتانیاهۆ هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2019، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە سێ دۆسیەی جیاوازی گەندەڵی داوای یاسایی لەسەر تۆمارکرا، کە دۆسییەکان بریتی بوون لە تۆمەتی بەرتیلدان و ساختەکاری و پێشێلکردنی متمانە لە پۆستەکەیدا.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: داواکاری گشتی ئیسرائیل دۆسیەی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری لە دژی سارا نەتانیاهۆ، هاوسەری بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە گومانی دەستوەردان لە دادگاییکردنی نەیارانی سیاسیی هاوسەرەکەی، ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوسینگەی یاسایی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لەلایەن پۆلیسی ئیسرائیل و بە هەماهەنگی نووسینگەی داواکاری گشتی ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ سارا نەتانیاهۆ ئەنجام دەدرێت.

باکگراوند: لە 26ـی کانوونی دووەمدا، گالی بەهاراڤ میارا، داواکاری گشتی ئیسرائیل فەرمانی بە پۆلیس کرد کە لێکۆڵینەوە لە دژی سارا نەتانیاهۆ و کەسانی دیکەی نزیک لە خانمی دووەمی ئیسرائیل بکاتەوە، بەهۆی هەراسانکردنی شایەتحاڵەکان و ڕێگریکردن لە هەنگاوەکانیی ڕەوتی دادگاییکردنی هاوسەرەکەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ