پزیشکیان: بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانمان بۆ بەرگرییە نەک بۆ هێرشکردن

شەیری بکە لە:
پزیشکیان: بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانمان بۆ بەرگرییە نەک بۆ هێرشکردن

یەکێک لەو ژێر زەمینانەی کە فڕۆکو جەنگییەکانی ئێرانی تێدا پارێزراوە، وێنە: irna

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، توانا سەربازییەکانی ئێران  بۆ پتەوکردنی بەرگری وڵاتەکەمانە و بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک نییە.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2-2-2025، لە بنکەی بۆشای ئاسمانی ئیمام خومەینی مەراسیمی نمایشکردنی نوێترین بەرهەمە  سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادە بوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران بەڕێوەچوو.

 

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند: ''ئەم دەستکەوتانە ئاماژەن بۆ ئەوەی دوژمنان نە توانن بە ئاسانی هێرش بۆ سەر خاکی ئێران بکەن ئەم دەستکەوتانە تەنیا بۆ بەرگری کردنە لە ئێران نەک هێرشکردن بۆ سەر وڵاتانی دیکە''.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئێران تا دێت پەرە بە بەرزکردنەوەی تواناکانی دەدات لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و سەربازی بۆ خۆپاراستن لە هێرشەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناسەقامگیری ناوچەکە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ