دوای هەشت ساڵ پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە کەرکووک دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دوای هەشت ساڵ پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە کەرکووک دەکاتەوە

پەیکەری پێشمەرگە لەگەڵ لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

بۆ یەکەم جار لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە کەرکووک و دەست بە کار و چالاکییە سیاسییەکانی خۆی لەو شارە دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017  شاری کەرکووک لەلایەن هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی داگیرکرا، پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی كەركووک - گەرمیانی جێهێشت، ئێستا و دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکە، پارتی دەگەڕێتەوە جارێکی دیکە ئەو بارەگایە دەکاتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سبەی یەکشەممە دوای هەشت ساڵ، بەئامادەبوونی هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی بارەگاکەی دەکاتەوە و کار و چالاکیە حیزبییەکانی دەست پێدەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر: پارتی دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە، بارەگای کۆنی ڕادەستی زانکۆی کەرکووک کرد لە بەرامبەردا بارەگای پارێزگای کۆنی پێدرا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە وەرینەگرت، ئێستا چەند خانوویەکی کڕیوە و بارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لەوێ دەبێت.

 

ئەمەش بزانە: مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک – گەرمیانی پارتی چوار لق لەخۆدەگرێت، کە دووانیان لە کەرکووک، یەكێک لە چەمچەماڵ و یەکێک لە کەلارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ