گۆڤاری فۆڕبس: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی لە یەکخستنەوەی کورد لە سووریا دەبێت
- کوردستان
- 1 شوبات

سەرۆک بارزانی. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
گۆڤاری فۆڕبسی ئەمریکی، لە تازەترین ژمارەیدا باس لە پێگە و ڕۆڵی هەرێمی كوردستان دەكات لە هاوكێشە و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.
چیرۆکی سەرەکی: گۆڤاری فۆربس، کە گۆڤارێکی ئەمریکییە لە ژمارەکانیدا ڕاپۆرتی ورد و بەدواداچوون بڵاودەکاتەوە کە پشتبەستوون بە زانیاریی ورد، لە ڕاپۆرتێكی شیكاریدا سەرنجی خستووەتە سەر لێدوانەكانی ئەم دواییەی سەرۆك مەسعود بارزانی سەبارەت بە سووریا و كوردانی ڕۆژئاوا و توانای هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و مەترسییە ئەمنییەکان.
ڕاپۆرتەکەی فۆڕبس باس لەڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنەوەی کورد لە سووریا، مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و کاریگەری و ڕۆڵی پێشمەرگە دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەشێکی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆڕبس باسی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی دەکات و دەڵێت: "هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە، ئامادەن جارێکی تر شەڕ لەدژی داعش بکەنەوە ئەگەر ڕێكخراوەكە هێزی خۆی وەرگرتەوە". باسی ئەوەشی کردووە کە هێزی پێشمەرگە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن بەغداوە لە چەکی مۆدێرن بێبەش کراوە، لەپاڵ ئەوەشدا لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش وەستابوو کاتێک ڕێکخراوەکە بەشێكی عێراق و سووریای داگیر کرد، هەروەها پارێزگاری لە ناوچەی کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت کردووە، هەروەها بەشدارییان کردووە لە ڕزگارکردنی یەكجارەكی عێراق لە داعش لەو كاتەی لە مووسڵ بووە".
بەشێکی تری ڕاپۆرتەکە لەبارەی دۆخی سووریای نوێیە. باسی دیدارەكەی سەرۆك بارزانی و مەزڵوم عەبدی كردووە و دەڵێت، سەرۆک بارزانی لەو دیدارەدا ئامۆژگاری فەرماندەی هێزەکانی (هەسەدە)ی کردووە، کە ڕێگەی دیالۆگ بگرێتە بەر و نەهێڵێت هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی كار لە هەڵوێستی یەكگرتووی كورد بكات، کاتی ئەوەش هاتووە کە پەکەکە کوردانی سووریا بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی بڕیار لە داهاتوویان بدەن، چونکە بوونی ئەوان بیانوویەک بۆ دەستێوەردانی تورکیا دەڕەخسێنێت، دووپاتیشی كردۆتەوە هەرێمی كوردستان دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی لە هاوکاریکردنی حیزب و لایەنە كوردییەكانی سووریادا بگێڕێت بە مەبەستی یەكخستنیان و دانووستان لەگەڵ دیمەشق لەبارەی داهاتوویان لە چوارچێوەی سوریای نوێدا". باسی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ئەمریکاشی کردووە و بەپێی بەدواداچوونی گۆڤارەکە، کوردستان وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەمریکا دەمێنێتەوە هەرچەندە گۆڕانکاریی لە ناوچەکەش ڕووبدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان