بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو ئاڤا لە ڕێگەی بەدواداچوونەکانی بەشی ئینتەیک زانیاریی ورد و تایبەتی بە شێوەی سکووپ لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەستکەوتووە بەوەی دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیی بە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە تا پێکەوە دابنیشن، ئەمڕۆ لاهووری شیخ جەنگی بەدەمی خۆی پشتڕاستی ئەو هەواڵەی ئاڤای کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل کردووە، داوای کردووە بەیەکەوە دابنیشن، بەڵام بەو مەرجەی دوور لە چاوی خەڵک و میدیاکان بێت، لاهوور شێخ جەنگی ڕازی بووە بە دانیشتنەکە، بەڵام ئەو مەرجەی ڕەتکردووەتەوە و وتوویەتی با بە ئاشکرا دیدارەکە بکەین، ئەمەش دوای زیاتر لە سێ ساڵ ناکۆکیی قووڵ لەنێوانیاندا دێ.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ لە سلێمانی ڕۆژنامەنووسێک لە لاهوور شێخ جەنگی پرسی: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە، لەوەڵامدا گوتی، "تەنیا بەتەلەفۆن لەگەڵ کاک بافڵ قسەمانکردووە و تەلەفۆنی بۆ کردووم."
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی تەمموزی 2021 لاهوور شێخ جەنگی کە هاوسەرۆکی یەکێتی بوو، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەرکرا، بەمەش پەیوەندی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی گەیشتە دۆخێکی خراپ، ساڵی ڕابردووش لاهوور شێخ جەنگی بەرەی گەلی دامەزراند، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو کورسی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
شاندی کوردستان لە بەغدا لەسەر هەژماری من دەبێتە دەمەقاڵێیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەشت ساڵ پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە کەرکووک دەکاتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان: کۆبوونەوەکان لە بەغدا ئەرێنی بوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شاندی کوردستان: کۆبوونەوەکان لە بەغدا ئەرێنی بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرنامەی دیوەخان لە دیوەخانی هۆزی ئۆمەری
15 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراقی بیر لە ئاڵوگۆڕی توێژەرێکی ئیسرائیلی دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی رێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
1 شوبات
سبەی شاندی هەولێر و بەغدا جارێکی تر لە بارەی مووچە کۆدەبنەوە
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەشت ساڵ پارتی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە کەرکووک دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەک لە کەرتی خوێندنی باڵا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕی بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو دەبێت بە دوو ئەوەندە