دیمەنی پڕکردنەوەی بەنزین. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو پاڵاوگانە بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، کاری چاککردنەوەی تەواوبووە و لەم دوو ڕۆژە دەست دەکات بە ناردنی بەنزین و پشکی پارێزگاکان بۆ دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێگەی دوو پاڵاوگە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی ئۆتۆمبێل ڕۆژانە بڕێک بەنزین لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکرێت، هەر لیتری بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت، ماوەیەک بوو بەهۆی وەستانی یەکێک لە پاڵاوگەکان پشکەکە بۆ نیوە کەمبووەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤای گوت، "لە دوو ڕۆژی داهاتوو پشکی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە و بڕێکی زیاتر لە بەنزینخاکان دابەش دەکرێت و شوفێری زیاتر سوودمەند دەبن."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە زیادکردنی بڕەکە، ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 548 هەزار لیتر کە دەکاتە 43 تانکەر بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا ڕۆژانە 774 هەزار لیتر لە بەنزیخانەکان بە شوفێران دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: گۆڕانکاری لە بڕی بەنزینی دابینکراو لە پارێزگاکاندا بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر: ئێستا 396 هەزار لیتر، دەبێتە 792 هەزار لیتر
سلێمانی و هەڵەبجە: ئێستا 180 هەزار لیتر، دەبێتە 324 هەزار لیتر
دهۆک: ئێستا 216 هەزار لیتر، دەبێتە 432 هەزار لیتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەک لە کەرتی خوێندنی باڵا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەزێنەی ئەمریکا ژمارەیەک بانک و کەسایەتیی عێراق و کوردستان سزادەدات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی سبەی بڕیار دەدات مووچەی مانگی یەک خەرج بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرنامەی دیوەخان لە دیوەخانی هۆزی ئۆمەری
11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراقی بیر لە ئاڵوگۆڕی توێژەرێکی ئیسرائیلی دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی رێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی هەولێر و بەغدا جارێکی تر لە بارەی مووچە کۆدەبنەوە
31 کانوونی دووەم
چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هەمواری بودجە دەبێتە دوو بەش
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ گەندەڵییەک لە کەرتی خوێندنی باڵا دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک ساڵدا دەستبەسەر هەزاران چەقۆی نایاسایی گیراوە