کەسوکاری پلە یەک و پلەی دووی شەهید 5 ساڵ ماوەی خانەنشینبوونیان درێژ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا میدیا

چەند ڕۆژێکە هاونیشتمانیان و کەسوکاری شەهیدان داوا لە ئاڤا میدیا دەکەن بە دواداچوون بۆ پرسی کەسوکاری پلە دووی شەهیدان بکرێت، هەروەها  پرۆسەی خانەنشینکردن کێ دەگرێتەوە، کە بۆ کەسوکاری شەهید پێنج ساڵیان بۆ زیاد دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: لە هەرێمی کوردستان بە پێی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلەیەک و پلەی دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینیان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش دەبنە 65 ساڵ.

لێدوانی فەرمی: د. ناڤسەر نووری، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ئەو یاسایەی لە هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری پلەی یەک و دووی شەهید کاری پێدەکرێت، تەنیا کچ ، کوڕ، خوشک، برا، دایک، باوک وهاوژینەکان دەگرێتەوە، بەڵام لە حکومەتی عێراق نەوەکان و داپیرە بە شەهیدی پلە دوو وەردەگیرێت، کەچی ئەمانە لە هەرێمی کوردستان نایانگرێتەوە.

گوتیشی، بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە خاڵی سێیەمدا هاتووە: پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی دوو لە یاسای ژمارە 26ـی ساڵی 2019ـی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ـی ساڵی 2014 بەدەر لە تەمەنی یاسایی خانەشینی، ئەو فەرمانبەرانەی کە کەسوکاری پلەیەک و پلەی دووی شەهیدن، پێنج ساڵ ماوەی خانەنشینیان درێژ دەکرێتەوە، بەمەش دەبنە 65 ساڵ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ