حیزبوڵڵای عێراقی بیر لە ئاڵوگۆڕی توێژەرێکی ئیسرائیلی دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراق
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ لە دیار نەمانی ئەلیزابێت تسورکۆف، توێژەری ڕووسی-ئیسرائیلیی زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکا، ئێستا ئەگەری ئەوە هەیە لە حیزبوڵڵای عێراقی ئامادە بێت لەبەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک بەندکراوی حیزبوڵڵای لوبنانی ئازادی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: تسورکۆف لە 23-3-2023 لە ناوچەی کەڕادە لە بەغدا ڕفێنرا و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە، هەرچەندە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ڕفاندنی ئەم ژنە توێژەرەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام ئیسرائیل حیزبوڵڵای عێراقی تۆمەتبار دەکات.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە بەغدا و بەیرووت پێشنیازێک لە بەردەستە تا تسورکۆف لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک چەکدارای حیزبوڵڵای لوبنانی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکراون، ئازد بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە گوێرەی زانیارییەکان حیزبوڵای عێراقی ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەم بارەوە نیشان داوە، بەڵام ئیسرائیلی هێشتا بە فەرمی ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پێشانگای نێودەوڵەتیی بەغدا دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەرنامەی دیوەخان لە دیوەخانی هۆزی ئۆمەری
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران بارزانی رێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی هەولێر و بەغدا جارێکی تر لە بارەی مووچە کۆدەبنەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە هەمواری بودجە دەبێتە دوو بەش
18 کاتژمێر لەمەوپێش
50ـەمین ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سیزەر ڕێکدەخرێت
30 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سووریا هێرش دەکرێتە سەر سوپای ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بزووتنەوەی حەماس سێ بارمتەی دیکە ئازاد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی ئەوروپا: خواستەکانی گەلی سووریا گرنگن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانمان لە سووریا دەکۆڵینەوە