لەسنووری قەرەداغ دوو ڕاوچی دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لەسنووری قەرەداغ دوو ڕاوچی دەستگیر دەکرێن

کەل و پەلی ڕاوچییەکان. وێنە - ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان

 

ئاڤا نیوز

پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداخ بەتۆمەتی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دوو کەس دەستگیر دەکەن.

بۆچی گرنگە: ئەم هەڵمەتانە گرنگن و کاریگەریان لەسەر پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان دەبێت، بۆ ئەوەی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکانیش لەنێو سروشتی کوردستاندا پارێزراوبن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 2025-02-01، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداخ  ڕایگەیاند: لەسنووری گوندی بانی خێڵان کە سەر بە قەزای قەرەداخە، دوو کەس بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کراون.

 

پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر کراوە، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

زانیاری زیاتر: لەمیانی هەڵمەتەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەدا، توانراوە دوو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی ڕاوکردنی باڵندەی کێوی دەستیان بەسەردابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ