
وێنەیەک کە دەرخەری ئەوەیە گۆڕانی کەشوهەوا بەڕێژەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر عێراق دروست کردووە
ئاڤا نیوز
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆشداری لە مەترسی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دەدات و دەڵێت، عێراق لە ساڵی 2035 دا دەگاتە هێڵی هەژاریی ئاو.
وێنە گەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر کەمبوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دروستکردووە، ئەمەش وەک مەترسییەکی جیهانی دەبینرێت، عێراقیش لەم مەترسییە بەدەر نییە.
لێدوانی فەرمی: عەون دیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند: 70%ـی داهاتی ئاوی عێراق لە تورکیا و ئـێرانەوە دێت، درووستکردنی بەنداویش لەو دوو وڵاتە کاریگەری نەرێنی لەسەر عێراق درووست دەکات.
-ئێران چەندین بەنداوی لەسەر ڕووباری کارون دروستکردووە، تورکیاش تاڕادەیەک پابەندە بە ڕێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بەڵام بەنداوێکی لەسەر ڕووباری دیجلە دروستکردووە، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو دەست بە کارەکانی بکات، ئەمەش ئەو بڕە ئاوەی کە دەگاتە عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
-پێشتر پشکی هەر تاکێکی عێراقی لە ئاوی سروشتی ساڵانە دەگەیشتە 1500 مەتر سێجا، ئێستا بۆ 800 مەتر سێجا کەمبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2035 بگاتە 500 مەتر سێجا، لەو کاتەشدا عێراق دەگاتە هێڵی هەژاریی ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عومان: دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ئەرێنی بوون
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا: پووتین ئاگربەستی ناوێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ژینگەی عێراق بۆ ئاڤا: پیسبوونی هەوای بەغدا زیادیکردووە